فازیل به‌شاره‌تی: به 4 ئه‌ندام نه‌بێت به‌شداریی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
فازیل به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند نییه‌تی ئێمه وه‌رگرتنی پۆست بووه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به 4 ئه‌ندام نه‌بێت به‌شداریی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن.
فازل به‌شاره‌تى, به‌رپرسى لقى 12 ي پارتى ديموكراتى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه گوتی: "پێموایه له‌گه‌ڵ رای ئه‌مڕۆی هه‌یئه‌تی پارێزگا وه لایه‌نه‌كانی تر ئه‌وه‌بووه كه ئێمه پۆستی ئیداریی پۆستی سیادیمان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌بێ".
به‌رپرسی لقی 12 پارتی گوتیشی: "به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانی مسه‌یته‌ر بن به‌سه‌ر خۆیان به‌سه‌ر هه‌وادارانی خۆیان كه‌وا ئیتیفاقییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بۆیه ئێمه بڕیاریمانداوه له هه‌موو پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شداریی ناكه‌ین بۆ پشتیوانیكردن له رووه یاساییه‌كه‌ی بۆ رێزگرتن له قوربانیانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و واژۆی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌شداری ئه‌كه‌ین".
دووپاتیشیكرده‌وه: "چوار ئه‌ندامه‌كه نه‌بێ به راستییه‌كه‌ی ئه‌توانم بڵێم له‌ویش به‌شداریی ناكه‌ین".
ئا: په‌یامنێری K24
م.ح