نوێترین لێدوانی زێدان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگیان ببینه
زێنه‌دین زێدان، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنز لیگ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ ئاماژه‌ی بۆ یارییه‌كی قورس و زه‌حمه‌ت كرد.
زێدان راگه‌یاند كه ئه‌وان له به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا، ده‌شڵێت: من یاریی كلاسیكۆم له بیركردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرینگه ده‌مانه‌وێت وه‌ك یاریی رابردوومان یاریی بكه‌ین.
زێدان له باره‌ی پێكهاته‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: ته‌نیا هه‌ندێ گۆڕانكاری كه‌م له پێكهاته‌كه‌م ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده ته‌واوی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ من گه‌شتیان بۆ ئێره كردووه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان هه‌یه.
له باره‌ی bbc، زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ركه‌وتن له ژێر قاچی ئه‌و سێ یاریزانه به‌دی دێت، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید بیه‌وێت بردنه‌وه تۆمار بكات، ده‌بێت ئه‌م 3 یاریزانه له ڕۆژی خۆیاندا بن.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و، یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگ ببێته‌وه.