راوێژكارانی بیانی سوپای عێراق لە سەر شەڕی كۆڵان بە كۆڵان رادەھێنن

"ئامانجی ئەو راھێنانە بە سەربازە عێراقییەکان، تایبەتە بە فێرکردنیان بە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان کە رەنکە لە مووسڵ رووبەڕووی ئەو شەڕە ببنەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1e172948-8ec6-49be-b63a-44553b0cbfdb/Rawezhkari%20Beyani%20Iraq.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

راوێژکارانی ئوستڕالی و نیوزیلاندی مەشق و راھێنانی شەڕی كۆڵان بە كۆڵان بە سەربازانی سوپای عێراقی دەکەن بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لەدەست داعش.

عەقید کێڤن کیتین، راوێژکاری سەربازی ئوستڕالیا دەڵێت: "ئەم سەربازانە لەتەواوی عێراقەوە ھاتوون، بەڵام زۆربەیان خەڵکی مووسڵن و کاتێک دەگەڕێنەوە یەکەکانی خۆیان، باشتر ئامادەن بۆ شەڕ و ئۆپراسیۆنەکان و زیاتر بڕوایان بەتواناکانی خۆیان ھەیە، لەبەرئەمە ئەو مەشقانەی ئێستا دەبینرێن، ئەنجامێکی درێژخایەنیشی ھەیە".

عەمید عەباس سەعید رەزا، فەرماندەی بنکەی سەربازی تاجی: "ئەم خوولانە کە لەلایەن راوێژکارانی سەربازی ھێزی ھاوپەیمانان بەڕێوەدەچن، بریتین لە راھێنان لەرووبەڕووبوونەوەی کۆڵان بە کۆڵان، پوچەڵکردنەوەی مینی چێنراو، راھێنان لەسەر بەکارھێنانی جۆری چەکی M16، ھەروەھا رووبەڕووبوونەوەی قەناس".

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی شاری مووسڵ، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق قسەی لەگەڵ ئاشتن کارتەری وەزیری بەرگری ئەمریکی کردووە بەمەبەستی ناردنی راوێژکاری بیانی زیاتر بۆ ئامادەکردنی سوپای عێراق تا لەنێو مووسڵ رووبەڕووی داعش ببنەوە.