دانە گاز: وەبەرهێنانمان بووەتە هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی 16 ملیار دۆلار بۆ کوردستان
K24-هەولێر
کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتیی کە لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنەرە دەڵێ لێكۆلێنه‌وه‌كانی كۆمپانیای PWC دەریدەخەن کە وه‌به‌رهێنانی بڕی یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە لایەن کۆمپانیاکەوە لە هەرێمی کوردستان بووتە هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی بڕی 16 ملیار دۆلار.
كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم) کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیایەی دانە گازی ئیماراتییە.
دانە گاز لە راپۆرته‌كەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو کە وەبەرهێنانەکانی رۆلێكی به‌رچاویان گێڕاوه لە به‌رزكردنەوه‌ی ئاستی ئابووریی و کۆمەڵایەتی هه‌رێمی كوردستان بە شێوەیەک کە وەک پشتگیریەک بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیڕەوکردنی بەرایی سیاسەت و گەشەپێدانی ستراتیجیی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی.
دانا گاز دەشڵێ: بڕی وه‌به‌رهێنانی ئەم کۆنسۆرتیۆمە کە تا ئێستا گه‌یشتووەته ملیارێك و دوو سه‌د ملیۆن دۆلار له گەشەپێدانی هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ، به گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان هه‌ژمار ده‌كرێت له كه‌رتی نه‌وت و گازی عێراق و به هۆیه‌وه توانرا بڕی 1750 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرێت بۆ ملیۆنەها هاوڵاتیی له هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی کۆمپانیایە وەبەرهێنانەکەی ساڵانه بووته هۆی گێڕانه‌وه‌ی 4.3 ملیار دۆلار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆی گشتیی پاره‌ی پاشه‌كه‌وت كرا‌و له ساڵی 2008 وە تاوەکوو 2014 دە‌كاته 16 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها له ڕووی ژینگه‌شه‌وه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی گازی سروشتیی له ویستگه‌كانی كاره‌با كه بۆ ژینگه پاكتره و بووه هۆی كه‌مكردنەوەی غازی ژه‌هراویی ، ساڵانه بڕی 300 ملیۆن دۆلار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وت ده‌كات.
دانە گاز ئەوەش دەخاتەڕو کە: وەبەرهێنانەکانی بوونەتە هۆی "زیادبوونی كاره‌با لە هەرێمی کوردستان و بوونەته هۆی زیادبوونی وه‌بەر‌هێنان لە كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به بڕی 30 ملیار دۆلار كه بووه هۆی زیادكردنی ئاستی داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و كاریگه‌ریی ئابووریی پرۆژه‌كانی داونستریم به 6.9 بۆ 5.15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت (40% بۆ 66 ئاستی داهاتی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق لە ساڵی 2011).
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری نه‌وتی هیلال و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی کارگێڕیی دانە گاز، مه‌جید جه‌عفه‌ر دەڵێ: "ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی کەوا وەبەرهێنان و پڕۆژەکانمان ئەم سوودە گرنگانەیان بە حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندوە و بە تایبەتیش لە رێگەی پاشەکەوت کردنی تێچووی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ، جگە لەو وەبەرهێنان و سوودە ئابووریانەی تری ئەم وەبەرهێنانە رەخساندوویەتی . ئەم راپۆرتە پیشەگەرە لە لایەن دەزگایەکی راوێژکاری خاوەن نێوبانگی جیهانی ئەم سوودانەی بەرز نرخاند و ئێمەش لێرەدا هیوادارین بتوانین گەشە بە وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانمان بدەین لە چوارچێوەی رێککەوتنمان و بەرەوپێش بڕۆین لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عیراق".
هاوکات سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دانە گاز، پاتریك ئه‌لمان وۆرد دەڵێ: "سه‌رباری ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌روومان بوویه‌وه و له‌وانه وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانمان به ته‌واوه‌تی یاخود وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، به‌رده‌وام بووین لە دووپاتکردنەوەی پابه‌ندبوونمان بەرامبەر هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان به درێژەدان بە كار و چالاكییه‌كانمان و بەرهەمهێنان و بەو هیوایەین لەسەر ئەم بنەمایە بۆ ساڵانی دابێن بەردەوام بین. ئەو سەرچاوە گازییانەی ئێمە لە رێگەی هەڵسەنگاندنەکانمانەوە سەلماندمانن، ئەگەری بەرچاو دەخەنەڕوو بۆ گەشەسەندنێکی پتر".
کۆمپانیای دانە گاز لە راپۆرتەکەیدا دەڵێ: وه‌ك بەکاربەری هاوبەش له كێلگه‌ی خۆرمۆر لەبری كۆنسۆرتیۆمی پێرڵ پترۆلیۆم، دانە گاز و نه‌وتی هیلال ئێستا تێکڕای 84 هه‌زار به‌رمیل هاوتا‌ی نه‌وت له رۆژێكدا بەرهەم دەهێنن و لە نێویانەوە 340 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە گازی سروشتیی و هەروەها گازی چڕکراو و گازی شلی LPG کە تا ئێستا کۆی به‌رهه‌مهێنانیان گه‌یشتووەته نزیكه‌ی 150 ملیۆن به‌رمیل هاوتا‌ی نه‌وت لەوەتەی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی بەردەوام لە مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2008.