بەڤیدیۆ.. تۆرێسیان گریاند

داوای لێبوردنی کردووە
kurdistan24.net

K24- هەولێر

فێرناندۆ تۆرێس لە بەرامبەر بارسێلۆنای ئیسپانی لە ماوەی 10 خولەکدا گۆڵێکی کرد و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش وایکرد ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چوونی چارەگی کۆتاییی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 2-1 بدۆڕێت.

دوای یارییەکە تۆرێس لە ژووری جلگۆڕین داوای لێبوردنی لە هاویانەکانی کردووە و فرمێسکی لە چاو هاتووەتە خوارەوە و لەبارەی یارییەکەوە بۆ میدیاکان گوتی 'من ژەست دەکەم هۆکاری دۆڕانی یانەکەم بووم، بەڵام هەوڵ دەدەین بە هەموو ورەیەکەوە بچینە کالدیرۆن و هێشتا هیوامان بۆ سەرکەوتن ماوە'.

هەروەها نینۆ لەبارەی فیلیکسی بریشی ناوبژیوانی ئەڵمانی یارییەکەوە دەڵێت 'یوێفا زۆر بیری لەوە دەکردە کە درێسی هەردوو تیپ لە یەکەوە نزیک نەبێت، بەڵام بیری چوو ناوبژیوانێکی داپەروەر دەستنیشان بکات'.

تۆرێس لە خولەکی 30 لە نێیماری دا و بووە خاوەنی کارتی زەرد، چوار خولەک دواتر کارتێکی دیکەی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و لە خولەکی 36ی یارییەکەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 10 یاریزان کرایە دەرەوە.