ئەمریكا ستایشی رووسیا دەكات

"رووسیا رۆڵێکی كارای ھەبووە لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی چەکی ناوەکی و ھەروەھا ئاگربەستەکەی سووریا"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8583c446-9daf-493b-94bc-bc605ca00ec7/John%20Kerry%20Ruseya.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، گەر رووسیا نەبووایە چەكی كیمیایی دەكەوتە دەست داعش لە سووریا.

جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی پی بی ئێسی ئەمریکی، رایگەیان: رووسیا رۆڵێکی كارای ھەبووە لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی چەکی ناوەکی و ھەروەھا ئاگربەستەکەی سووریا.

جۆن كیری دەشڵێت: "گەر رۆڵی رووسیا نەبوایە، ئەوا نەدەگەیشتینە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەگەر رووسیا نەبوایە ئێمە نەماندەتوانی چەکی کیمیایی لە سووریا نەھێڵین و ئێستا ئەو چەکە کیمیاییە دەکەوتە دەست رێکخراوی داعش، ئەگەر رووسیا رۆڵی نەبووایە، ئەوا ئێستا ئاگربەستمان لە سووریا نەدەبوو یا ھەموو لایەک لە جنێڤ کۆنەدەبوونەوە".

ئەمە دوای ئەوەوە ھات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ستافان دی مێستورای نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی سووریا راگەیاندبوو، مۆسکۆ بە تەواوی پشتیوانی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان لایەنەکانی سووریا دەکات له‌ چوارچێوه‌ی دانووستانه‌كانی كه‌ له‌ جنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن.