باتمان...5 گەریلا گیانیان لە دەستدا

K24 - ھەولێر:

لە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ناوچەی ساسۆنی سەر بە شاری باتمان لە باكووری كوردستان 5 گەریلا گیانیان لە دەستداوە.

چەند میدیایی توركیا بڵاویان كردوەتەوە: "ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی ساسۆنی شاری باتمان لە باكووری كوردستان، دەستیان كردوە بە گەڕان و پشكنین لە ناوچەكە، لەو كاتە دەكەونە بۆسەی گەریلاكانی پەكەكە و شەڕ لە نێوانیان روودەدات".

بە گوێرەی زانیاری میدیاكان لەو شەڕەدا 5 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان گیانیان لە دەستداوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەیەكە باری ناو ئاسای لە ناوچەی ساسۆنی سەر بە باتمان راگەیاندراوە و شەڕ و ئاڵۆزیی لە نێوان سوپا و گەریلاكانی پەكەكە بەردەوامە.