ژماره‌یه‌ك چاو‌دێر باسی پێداویستییه‌كان و زه‌مینه‌سازیی بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای وروژاندنی پرسی ریفراندۆم لە لایەن بارزانیەوە ئەو پرسە لە لای زۆربەی چاودێرانی سیاسی قسەو باسی جیاوازی لەسەر دەکرێت.
مەحموود عوسمان سیاسەتمەدار بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه‌من باسمكرد، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یاسا ده‌ركردن، مفوه‌زییه‌ی باڵا هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ جێبه‌جێبكرێ، حزبه‌كان یه‌ك بن، له‌گه‌ڵ به‌غدا بتوانێ قسه‌ی لێ بكه‌ی، وه‌فد بنێری بۆ ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ UN و رووس و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئه‌مانه، ئێران و توركیاش ئه‌بێ حیساب كرێت".
"ته‌بعه‌ن ئه‌توانی وه‌زعێكی وابكه‌ی زه‌مینه‌كه‌ی له‌باركه‌ی، به‌ڵام هیچ نه‌كه‌ی چۆن له‌باره‌بێ".
هادی عەلی کەسایەتی سیاسيی: "ئه‌بێ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌بێ په‌رله‌مان به‌گه‌ڕبخرێته‌وه، ئه‌بێ یاسای له په‌رله‌مان بۆ ده‌ربكرێ، ئه‌بێ كۆده‌نگییه‌كی سیاسیی و یه‌عنی كۆی پێكهاته‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌سته‌به‌ر بكرێ، له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیییه‌كان كاری بۆ بكرێ ئه‌وه یه‌كه‌م".
"دووه‌م ئه‌بێ له‌سه‌ر ئاستیی نێوده‌وڵه‌تی جۆرێك له پشتیوانیی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ به تایبه‌تی له‌لایه‌ن UN ه‌وه".
م.ح