بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره ده‌كات و بڕیاره كۆنگره‌كه‌شی له 10 ته‌ممووزی داهاتوو ببه‌سترێت.
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان به كوردستان24 گوت: "بڕیار وایه له 10ی 7ی ئه‌مساڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی یانزه‌هه‌می خۆی ببه‌ستێت".
عه‌بدولڵا وه‌رتی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاره هونه‌ری و موسته‌لزه‌مانی كۆنگره‌یان ئاماده‌كردووه".
عه‌بدولڵا وه‌رتی گوتیشی: "ده‌رگای پاڵاوتنیان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌رج و شڕووتیان تێدا هه‌یه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ خۆ كاندیدكردن رابه‌ری گشتیی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی".
م.ح