ئه‌رسه‌لان جه‌لال ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڵگرت
دوای دوو وه‌رز له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی، ئه‌رسه‌لان جه‌لال به‌فه‌رمی ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه هه‌ڵگرت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئه‌رسه‌لان جه‌لال راستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتراستكرده‌وه و رایگه‌یاند له‌م ساته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یانه‌ی نه‌ورۆز نه‌ماوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا رێككه‌وتین له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ڵێت " مه‌رجی من له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نیا ئه‌وه بوو یانه‌كه له خولی نایاب بهێڵمه‌وه، توانیشم ئه‌م كاره بكه‌م".
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو راهێنه‌رایه‌تی نه‌ورۆزی كرد و وه‌رزی رابردوو توانی له خولی نایابی كوردستان پله‌ی سێیه‌م بۆ نه‌ورۆز به‌ده‌ست بێنێت، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستانی كرد و پله‌ی یه‌كه‌می جامی نۆروه‌ی كه‌پی به‌ده‌ستهێنا.