به ڤیدیۆ...یاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی خاڵه‌كانیان دابه‌ش كرد
له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبه‌ری سویدی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له خوله‌كی 14 لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تی بۆ یانه‌ی ئینگلاندییه‌كه ڕه‌خساند كه له ڕێگه‌ی كیڤ دی برۆینی ناوه‌ڕاستكاری به‌لژیكی یانه‌كه له خوله‌كی 38 پێشكه‌ون.
دوای 3 خوله‌ك، زڵ‌اتان قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی كرده‌وه و لێ نه‌گه‌ڕا خۆشییه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دریژه بكێشێت كاتێك له خوله‌كی 41 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی پاریس سانجێرمان له خوله‌كی 59 له ڕێگه‌ی یاریزانی لاو (ئه‌دریان رابیۆ) یانه پاریسییه‌كه‌ی پیشخست و گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام، فێرناندینهۆ، ناوه‌ڕاستكاری برازیلی یانه‌ی سیتیزن له خوله‌كی 72 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و یارییه‌كه‌یش به به‌رانبه‌ر به 2 گۆڵ كۆتایی هات.