به ڤیدیۆ... ڤۆڵفسبورگ تامی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆی له بیر ریال مه‌درید برده‌وه
له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له یاریگه‌ی ڤۆكسڤاگن له ئه‌ڵمانیا یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌ریدی ئیسپانیای كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه و تامی خۆشی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆی له بیر یانه مه‌دریدییه‌كه برده‌وه.
له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ هه‌ر زوو زه‌بری خۆی له تیپی میوان وه‌شاند و ریكاردۆ رۆدریگێز به‌رگریكاری سویسرایی یانه‌كه له رێگه‌ی لێدانی سزا یانه‌كه‌ی پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 25 یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه برینه‌كانی كوڕه شاهانه‌كانی مه‌دریدی قوڵتر كرده‌وه كاتێك (ساشا كیشاریڤیچ) گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ زیاد كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له گێمی دووه‌م چه‌ند جارێك له تۆماركردنی گۆڵ نزیكبوون، به‌ڵام به‌هێزی دیێگۆ بێناگلیۆی گۆڵپارێزی سویسرایی یانه‌كه به‌ربه‌ست بوو له به‌رده‌م گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه.
بڕیاره یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ریال مه‌درید و ڤۆڵفسبورگ له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.