زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا لە ئیتاڵیا بەردەستە

K24 - ھەولێر:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا لە ئیتاڵیا بەردەستە.
لە راگەیاندراوێكدا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی رایگەیاند: "مامۆستا و فەرمانبەرانی دهزگا و دامهزراوهكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكەینەوە کە وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا زەمالهكانی خوێندنی بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) راگەیاند، ئەم زەمالەیە بەرنامەکانی (خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، توێژینەوە، کۆرسەکانی هونەر و مۆسیقا، کۆرسی پێشکەوتوو لە بواری زمان و کەلتوری ئیتاڵی) لە خۆدەگرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بۆ ئەوەكرد: "ھەر كەسێك ئارەزووی خوێندنی باڵای ماستەر و دكتۆرایە لە ئیتاڵیا بە بێ ئەوەی سەردانی وەزارەت بكەن دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین فۆڕمی زانیارییەكان پڕ بكاتەوە".
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە بە شێوەی (ONLINE) زانیارییەكان پڕبكەنەوە.
|