داوودئۆغڵۆ: جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی یەكێتی ئەوروپا و توركیا سەركەوتووبووە

“لە سەرەتایی ئەمساڵدا رۆژانە نزیکەی 600 پەناخواز لە تورکیا چوونەتە یۆنانەوە”

K24 – ھەولێر:

ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی په‌ناخوازان، لە چەند رۆژی یەکەمی جێبه‌جێ كردنی رێککەوتنە سەرکەوتوو بووە.

 ژمارەی رۆیشتنی پەنابەرانی لە تورکیاوە بۆ دوورگەکانی یۆنان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد داوودئۆغلو رایگەیاند: لە سەرەتایی ئەمساڵدا رۆژانە نزیکەی 600 پەناخواز لە تورکیا چوونەتە یۆنانەوە، ئێستا لە سێ رۆژی یەکەمی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەکە، ئەو ژمارەیە بۆ 350 پەنابەر دابەزیوە لە رۆژێکدا.

ھاوكات سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتیشی، ئەو کەمکردنەوە لەبەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە و ھەوڵ دەدەین درێژە بەو رێککەوتنە بدەن، تا قەیرانی پەنابەران کۆتایی پێ بێت.

 رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە، یەکەم گرووپی پەنابەران لە یۆنانەوە رەوانەی تورکیا کرانەوە کە ژمارەیان 202 پەنابەر بوو، زۆربەشیان خەڵکی پاکستان بوون.

بەڵام دیپۆرتكردنەوەی پەناخوزان ناڕەازیەتی پاناخوازانی لێكەتووەتەوە.