رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر كرێنشینان تەواو بووە

خاوەن پێداویستیەكان ئەولەویەتیان ھەیە لە پێدانی پارچە زەوی
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e48caba5-388d-48a2-bd6d-828e60862de8/newroz%20mewlud%20wezir.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێكارەكانی دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر كرێنشین و كەمدەرامەتان تەواو بووە و ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) نەورۆز مەلود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھەڵساین بە ئامادەكردنی داتاكانی ئەو فەرمانبەر و كرێنشینانەی كە تا ئێستا لە رووی نیشتەجێبوونەوە سوودمەند نەبوونە لە حكوومەت، ئێستا ھەموو ئامارەكان ئامادەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران دانراوە بۆ دەستپێكردن و جێبەجێكردنی بڕیارەكە".

وەزیری شارەوانی لەبارەی سوودمەندبوونی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان گوتی: "خاوەن پێداویستیەكان ئەولەویەتیان ھەیە لە پێدانی زەوی بۆ ئەوانەی كە پێشتر سوودمەند نەبوونە و موڵكیان بە ناو نییە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ھەماھەنگیمان كردووە و ھەموو داتاكانمان بە دەست گەیشتوون و ئامادەن بۆ دابەشكردنی پارچە زەوی".