شەڕی راگەیاندنی دوو لایەنی دیموکرات قووڵ دەبێتەوە

حدکا خالید عەزیزی بە دڵ سارد کردنەوەی خەڵکی رۆژهەڵات لە خەبات تۆمەتبار دەکات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/059aede5-2efe-45fa-acac-3233957b9bb8/HDK%20U%20HDKI.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

گفتوگۆکان بۆ یەکگرتنەوەی ھەردوو حزبی دیموكراتی رۆژھەڵاتی كوردستان ساردی تێكەوتووە، شەڕی راگەیاندن لە نێوان ئەو دوو حزبە قووڵ دەبێتەوە.

مستەفا هیجیری، سکرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵدا رایگەیاند: پیشمەرگەکانیان دەنێرنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و داوای لە لاوانیش کرد بە ریزی پیشمەرگەکانی ئەو حیزبە پەیوەست بن.

لە بەرامبەر دا خالید عەزیزی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان گوتی: لە دۆخی ئیستادا بە پێشمەرگەی هەموو حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گوندێکییان پێ رزگار ناکرێ و دواتر ئەگەر پێشیان رزگار بکرێ ناتوانن رایبگرن.

لێدوانانەکان خالید عەزیزی، کاردانەوەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی بە دواوە هات.

کۆمیسیۆنی راگەیاندنی ئەو حیزبە لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند ئەو لێدوانانە بە مەبەستی کەم نرخ کردنی پەیامەکەی مستەفا هیجریی و دڵسارد کردنەوەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خەباتە.

دوو رۆژ پاش ئەم راگەیاندراوە، کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وڵامی حدکای داوەتەوە و ئەم حزبە بە شێواندنی قسەکانی خالید عەزیزی تۆمەتبار دەکات.