تراباتۆنی: گواردیۆلا زێده‌ڕۆیی ده‌كات و شێوازه‌كه‌ی كارا نییه
جیۆڤانی تراباتۆنی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی هێرشده‌كاته سه‌ر شێوازی تاكتیكی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ئێستای بایرن میونشن و پێیوایه رێگه‌ی یاریكردنی كارا نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی تراباتۆنی ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له جیهانی تۆپی پێی ده‌یبینین راسته به تایبه‌ت له بایرن میونشن، كۆنترۆڵی زۆری تۆپ ده‌كرێت، تیك تك تیك تك توك توك توك، پاس بده و پاس بده، دوای تێپه‌ڕینی 27 خوله‌ك له ده‌ستپێكی یاری ته‌نیا شوتێك ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش یارییه‌كی كارا نابێت".
له كۆتایی قسه‌كانی تراباتۆنی ده‌ڵێت " پێش 30 ساڵ راهێنه‌رێكی سویدی هه‌بوو له میلانۆ، ئه‌و شێوازه‌ی كۆنترۆڵكردنی تۆپی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام تۆپی پێ هه‌ر ئه‌وه نییه و پێویسته پشت به ش‌وت كردن و تۆماركردنی گۆڵ ببه‌ستیت، كۆنترۆڵی تۆپ به‌م رێگایه شتێكی نوێ نییه و پێموایه گواردیۆلا زێده‌ڕۆیی ده‌كات".