ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستیی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند تۆڕێكی ده‌ستگیركردووه كه له 3 كه‌س پێكدێت و هه‌ستاون به پیلان داڕشتن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆكوژانه‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی 12ی ئازاری رابردووی سه‌ر میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكیان ئه‌نجامداوه.
ده‌قی راگه‌یاندراوی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم:
له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستان و ڕێگری كردن له تێكدانی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك ،و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری ورد له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانرا تۆڕێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن كه پێك هاتوون له:
١-تیرۆریست (شاكر نصرالدين قرش) ناسراوبه (ابو اسامه، و ابو عثمان) .
٢-تیرۆریست (ابراهیم محمود اسعد ) ناسراو به ابو خلیل).
٣-تیرۆریست (مه‌ند نصرالدين قرش).
ئه‌م گروپه سه‌ر به (قاطعى دبس)ی سه‌ر به (ویلایه‌تی كه‌ركوك)ی گروپی تیرۆریستی (داعش)ن و هه‌ستاون به پیلان داڕشتن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆكوژانه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ڕێكه‌وتی (12/3/2016) هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌ر چوار خۆكوژه‌كان پێش گه‌یشتنیان كوژران.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامده‌ری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون له سنووری گونده‌كانی ڕۆژئاوای كه‌ركوك و قه‌زای دبس.