سعودیه بڕیارێكی نامۆ بۆ یاریزانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات
سكرتێری گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه بڕیاریداوه له مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه بڕینی قژ به‌شێوه‌ی نامۆ و بیانی له نێو یاریزانان قه‌ده‌خه بكات.
رۆژنامه‌ی ریازی سعودی روونیكردۆته‌وه كه فێدراسیۆنه‌كه ئاگادارییه‌كی بۆ نووسینگه‌كانی لاوان ناردووه و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌بێت به‌سه‌ر یانه‌كان دابه‌شی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه بیانی و نێوخۆییه‌كان شێوازی قژیان به پێی رێنماییه‌كان بتاشن.
دوابه‌دوای ئاگادارییه‌كه‌ش له یارییه‌كاندا جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه به‌ڕوونی بینرا، له دیارترینیان یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 22 ـی خولی عه‌بدول له‌تیف جه‌میل بۆ پیشه‌گه‌ره‌كان بوو.
پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاری به 15 خوله‌ك له ژووری جل گۆڕینی یاریزانان پشكنینی یاریزانه‌كان بكرێت.
به‌پێی فه‌توانی پیاوانی ئایینی سعودیه شێوازه جۆراوجۆره‌كانی قژ بڕینی پیاوان ناپه‌سه‌ند و حه‌رامه.