بارسێلۆنا له كڕینی ئه‌م یاریزانه نزیكبووه‌ته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له كڕینی هێرشبه‌ره جه‌زائیرییه‌كه‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی نزیك بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی Mirrorـی به‌ریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی، بارسا له كڕینی ریاز محه‌رزی جه‌زائیری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی نزیك بووه‌ته‌وه
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش، ئیداره‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت سوود له‌م گرێبه‌سته گرانبه‌هایانه وه‌ربگرێت كه پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌كانی كراوه و باس له‌وه‌یش كراوه كه ئیداره‌ی یانه‌كه بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر نرخێكی به‌رزیان پێشكه‌ش بكه‌ن له نێوان (ریاز محه‌رز و كانتی) یه‌كێكیان بفرۆشێت.
سه‌ره‌ڕای یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی تۆتنهام و مانچێسته‌ر یونایتد چاویان له كڕینی محه‌رزی جه‌زائیری بڕیوه.
ریاز محه‌رزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ پێشكه‌ش كردووه و 16 گۆڵیشی تۆمار كردووه و له‌گه‌ڵ جیمی ڤاردی هاویانه‌ی دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ریان دروست كردووه و یانه‌كه‌شیان له‌سه‌رووی پرێمه‌ر لیگ جێگیر كردووه و به دووری 7 خاڵ له یانه‌ی تۆتنهام سه‌رلیستی خوله‌كه‌یان گرتووه.