رووسیا: چاره‌نووسی ئه‌سه‌د جێگای گفتوگۆ نییه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا له زاری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه، چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د له ئێستادا، جێگای گفتوگۆكردن نییه.
جینادی جاتیلۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له ئێستادا نابێت هیچ كه‌سێك باس له خودی كه‌سه‌كان بكات و چاره‌نووسی ئه‌سه‌دیش گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت.
جاتیلۆڤ گوتیشی: "هیچ لایه‌نێك گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان ناكات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین یه‌كه‌م شت باسی ئه‌وه بكرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی ببێته سه‌رۆك، ره‌وشی سووریا چ گۆڕانییه‌كی به‌سه‌ردا دێت؟".
ئه‌و به‌رپرسه رووسیه دووپاتیشی كرده‌وه، گه‌لی سووریا بڕیار له رۆیشتن و مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌دات.
رووسیا به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی رژێمی سووریا داده‌نرێت و به‌رده‌وام هاوكاری سه‌ربازی ئه‌و رژێمه ده‌كات و به هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له سووریا داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئا: ا. م