جبوورى: لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى عه‌بادى يه‌كده‌نگن

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى عێراقى رايانگه‌ياندووه، كوتله سياسييه‌كان يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى له پۆسته‌كه‌يدا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سانى ئه‌كاديمى بۆ پۆسته وه‌زارييه‌كان كانديد بكه‌ن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، لايه‌نه سياسييه‌كان و كوتله‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ره‌زامه‌ند و يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى له پۆسته‌كه‌يدا.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌مووان يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى ريشه‌يى، به‌ڵام پرسياريان له باره‌ى چاره‌نووسى وه‌زاره‌ته ئه‌منييه‌كان و هه‌ندێك له وه‌زيره‌كانى ديكه هه‌يه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌شێكى ديكه له رێككه‌وتنى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه، هه‌ر لايه‌ن و كوتله‌يه‌ك كانديدى خۆى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زاره‌ته‌كان بخاته به‌رده‌ست سه‌رۆك وه‌زيران بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ويش له رێگه‌ى رێوشوێنه‌كانى خۆيه‌وه ناوه‌كان يه‌كلا بكاته‌وه و دواجار بيخاته‌وه به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سند كردنى.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌رى سێيه‌مى رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه‌كان، جبورى گوتى: هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته حكومه‌ت بچووكبكرێته‌وه.
شه‌وى رابردوو، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا جبوورى ورده‌كارى ره‌وشى نوێى عێراق و فشاره‌كانى سه‌ر عه‌بادى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى خسته‌ڕوو و ئاشكراشيكرد، لايه‌نه‌كان يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى عه‌بادى.