پارێزگای دهۆك به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی بازاڕ ده‌كات
K24 – دهۆك:
بەھزاد عەلی ئادەم جێگری پارێزگاری دھۆك بۆ كوردستان24 گوتی: "رۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك و له‌گه‌ڵ ئێمه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه داده‌نیشین".
به‌هزاد عه‌لی گوتیشی: "ئه‌و لیژنانه‌ی ئێمه دامانناون میكانیزمێكی بۆ دابنێین لیژنه‌ی جێبه‌جێكردن یان موتابه‌عه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو قه‌زاكان هه‌ر 7 قه‌زاى پارێزگای دهۆك و هه‌موو ناحیه‌كان به دواداچوونێكی چڕ دێـته‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له چ ئاستێك و چین ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كرێن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "لێره‌دا كاری پێویسته و موتابه‌عه‌یه‌كی دروستی پێویسته، سیسته‌مێكی چه‌ندین ساڵه ناتوانی له ماوه‌ی 10 و 15 رۆژاندا بیگۆڕی".
ئا: په‌یامنێری دهۆك