"کورد تەنھا دەیەوێت خاکی خۆی لە داعش رزگار بکات"
K24 - ههولێر:
لیندسێی گراھام، سیناتۆری ئەمریکی لە وتارێکدا لە پەیمانگای ھوودسن رایگەیاند، ھێزە کوردییەکان نایانەوێت رەقە کۆنترۆڵ بکەنەوە.
ئهو سیناتۆره ئهمهریكییه گوتیشی: "کورد تەنھا دەیەوێت خاکی خۆی رزگار بکاتەوە و ئەوی دەیەوێت پێی بگات".
گراهام ههروهها گوتی: "ئەوان تەنھا دەیانەوێت ناوچەکانی خۆیان لە دەستی داعش رزگار بکەنەوە و ئەوەی دەیانەوێت پێی بگەن، ئەگەر وا بیر بکەنەوە کوردەکان دەچن رەقە رزگار دەکەن؟ ئەوە نازانن چی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەگوزەرێت، ھەربۆیە ئایا کاندیدانی سەرۆکایەتی داھاتووی ئەمریکا شتێکی جیاوازتر لە ئۆبامایان پێیە؟".