ئیمینكی: كورد به‌ دوای نیازپاكیدا ده‌گه‌ڕێت

مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا روونده‌كاته‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3f600357-4fc3-4c52-ad6d-afa08aaf7df5/jafer%20eminiki.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

جەعفەر ئیمینیكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت لە بابەتی چاكسازیدا رەفتارەكانی عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێچەوانەی قسەكانی پێشوویەتی.

ئمینیكی ئاماژەی بەوەشكرد، وایان پێگەیشتووە عەبادی بەرامبەر كورد نیازی پاكە، بۆیە ئەو شانده‌ سیاسیەی ھەرێمی كوردستان، كە بڕیارە بچێتە بەغدا، بەدوای ئەو نیازپاكیدا دەگەڕێت.

ئمینیكی دەشڵێت: "عەبادی دەبێ وەڵامی شاندی كوردی بداتەوە ئایا سەردەمی ھاوبەشی ماوە یاخود نا؟".