ئه‌منێستی: كۆچبه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له دوورگه‌كانی لیسبۆس و خیوس له بارودۆخێكی "سامناك" دان
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی (ئه‌منێستی) رایگه‌یاند ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له هه‌ردوو دوورگه‌ی لیسبۆس و خیوس له یۆنان ده‌ستبه‌سه‌رن له بارودۆخێكی "سامناك" ده‌ژین، له ژێر رۆشنایی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه به پێی ده‌قه‌كه‌ی هه‌ندێك له‌وان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه توركیا، بێئه‌وه‌ی یارمه‌تیی یاسایی بدرێن یاخود زانیاری ده‌رباره‌ی چاره‌نووسیان بزانرێت یاخود (بزانن).
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له 20 ئازاری رابردوو چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی تۆمارنه‌كراون و ده‌په‌ڕنه‌وه دوورگه‌كانی یۆنان، له سه‌نته‌ره‌كان ده‌هێڵدرێنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه و سه‌یركردنی داواكانیان، ئه‌وانه‌شی داواكانیان ره‌تده‌كرێنه‌وه بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
رۆژی 4 ئه‌م مانگه یه‌كه‌م گرووپ و كاروانی كۆچبه‌ران كه زۆربه‌یان له پاكستان و ئه‌فغانستان هاتبوون گه‌ڕێندرانه‌وه توركیا.
جوری ڤان جولیك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی (ئه‌منێستی) له ناوچه‌ی ئه‌وروپا گوتی: "ئه‌وانه‌ی له لیسبۆس و خیوس ده‌ستبه‌سه‌ركراون یارمه‌تیی یاسایی و خزمه‌تگوزاریان ده‌ستناكه‌وێت, زانياريشيان له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای خۆیان یان چاره‌نووسییه ئه‌گه‌ره‌كانیان نییه".
له راپۆرتێكدا كه دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه رێكخراوی ئه‌منێستی گوتی: له نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له سه‌نته‌ره‌كان منداڵی شیره خۆر هه‌یه كه به ده‌ست ماكه‌كان له دوای هێرشێك له سووریا ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ها ئافره‌تێكیش هه‌یه كه له دوایین مانگه‌كانی سكپڕیدایه و كه‌سانی په‌ككه‌وته‌ش هه‌ن ناتوانن جووڵه‌بكه‌ن و كچێكی بچو‌وكیش هه‌یه به ده‌ست په‌ككه‌وته‌یی ده‌ناڵێنێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح