یۆنان كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی دیپۆرتی توركیا كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا، به‌یانی ئه‌مڕۆ گرووپێك له كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی كه‌مپی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی لیسبۆس یۆنان بۆ توركیا دیپۆرتكرانه‌وه.
45 پاكستانی به كه‌شتییه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به‌ره‌و توركیا نێردرانه‌وه، له كاتی پڕۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌كه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌م له ناڕازیی كاران له به‌نده‌ری لیسبۆس خۆپیشاندانیان كرد، سێ له‌وان خۆیان هه‌ڵدایه ناو ئاوی ده‌ریا و به مه‌له‌كردن به‌ره‌و كه‌شتییه‌كه چوون.
به گوێره‌ی ئه‌سیوشێتید پرێس دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ناو ئاوی ده‌ریا ده‌رهێندران، ئه‌و كه‌شتییه‌ش كه كۆچبه‌ره‌كانی هه‌ڵگرتبوو دوای ماوه‌یه‌ك له‌مه رۆویشت و ئه‌وێی جێهێشت، ئه‌و كۆچبه‌رانه گه‌یشتنه به‌نده‌ری دیكیلی له توركیا.
رۆژی دووشەممە 4 نيسانى 2016 یۆنان دەستی بە گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە کرد کە لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتوونەتە یۆنان و بڕیارە بەپێی ئەم رێککەوتنە یۆنان نزیکەی 70 هەزار کۆچبەر بگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا.
بەپێی شایەدحاڵێک کە بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دواوە: دوو کەشتیی نەفەرهەڵگر کە 131 کۆچبەریان هەڵگرتووە رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنانەوە بەرەو بەندەری شاری دیکیلیی لە تورکیا بەڕێکەوتن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەنقەرە سەرقاڵە بە ئامادەکردنی دوو کەمپ بۆ تۆمارکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لە دوورگەکانی یۆنانەوە بۆ تورکیا دەگەڕێندرێنەوە و چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنانەوە بۆ بەندەری دیکیلی تورکیا دەستپێبکات.
بەڵام کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی پەنابەران و چەند رێکخراوێکی نا حکوومیی نیگەرانن لەوەی کەمپەکانی تۆمارکردنی کۆچبەران لە یۆنان ببنە سەنتەر دەستبەسەرگرتنی ئەو کۆچبەرانەی کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و سامانێک خەرج دەکەن بۆ گەیشتن بۆ ئەوروپا کەچی لە کۆتاییدا بۆ تورکیا دەیانگەڕێننەوە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، پێویستە هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە لە دوای 20/3/2016 بە شێوەیەکی نایاسایی دەگەنە یۆنان بۆ تورکیا بگەڕێندرێنەوە، هاوکات بەپێی رێککەوتنەکە لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی هەر کۆچبەرێکی سووریا لە یۆنانەوە تورکیا کۆچبەرێکی سووریی رەوانەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بەو مەرجەی ژمارەی تێکراوی ئەو کۆچبەرانە لە 72 هەزار کۆچبەر تێنەپەڕێ.
هاوکات لە بەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا چەند ملیارێک یۆرۆ دەداتە تورکیا لەپاڵ پێدانی چەند تایبەتمەندییەک بە هاوڵاتیانی تورک وەک رێگەدان بە هاوڵاتیانی تورکیا بۆ چوون بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڤیزە.
بە درێژایی ساڵی 2015 کۆچبەران بە لێشاو روویان لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد بە تایبەت ئەڵمانیا کە لە ساڵی 2015 بە تەنیا زیاتر لە ملیۆنێک کۆچبەری لەخۆگرت.
م.ح