ریال مه‌درید به‌بێ ڤاران و بێنزێما رووبه‌ڕووی ئێبار ده‌بێته‌وه
زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دووپاتیكرده‌وه دووانه‌ی كه‌ریم بێنزێما و رافاییل ڤاران له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌ممه به‌رامبه‌ر ئێبار له گه‌ڕی 32 ـی لالیگا یاری ناكه‌ن.
ئه‌م راهێنه‌ره فڕه‌نسیه هاوكات ئاشكرای ده‌كات ئه‌م دوو یاریزانه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی چاره‌گی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ڤۆڵفسبۆرگ ده‌توانن یاری بكه‌ن.
بێنزێما به‌هۆی پێكانێك له ئه‌ژنۆی پێش كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤۆڵفسبۆرگ یاریگه‌ی جێهێشت، هاوكات ڤاران به‌هۆی پێكانێك له ماسولكه‌كانی نه‌یتوانی به‌شداری یارییه‌كه بكات.