بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گه‌یشتنه چاره‌گی كۆتایی باسكه‌ی یۆرۆلیگ
له ركابه‌رییه‌كانی قۆناخی 16ـی خولی باسكه‌ی ئه‌وڕوپی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌رامبه‌ر زالگرێس كاوناسی لیتوانی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 66-59 خاڵ برده‌وه.
بارسێلۆنای هه‌ڵگری ناسناوی دوو جاری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ئاستێكی به‌رگری به‌هێزی پیشاندا و به جیاوازی 7 خاڵ له تیپه لیتوانیه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌یارییه‌كی دیكه‌دا ریال مه‌دریدی خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، له‌م وه‌رزه‌دا ده‌یه‌وێت ناسناوی ده‌یه‌م بباته‌وه، سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تیپی خیمكی رووسی به ئه‌نجامی 83-70 خاڵ تۆماركرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ردوو تیپه ئیسپانیه‌كه به فه‌رمی خۆیان گه‌یانده قۆناخی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆباسكه‌ی ئه‌وڕوپا.