به‌غدا پاره‌ی نه‌دا و ئێرانیش كاره‌بای بڕی

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای نیشتمانی گه‌یانده‌ قه‌زای پێنجوێن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e9850fdd-0b33-466b-863c-126476cbf87e/iran%20karebai%20pencweni%20bri.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران كارەبای قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز وگەرمكی بڕی، حكوومەتی هەرێمى كوردستان, كارەبای نیشتمانی گەیاندە قەزاكە و هەردوو ناحيیەكانی, بەوەش كێشەی بێ كارەبایی چارەسەر بوو.

بەپێی گرێبەستێكی نێوان حكوومەتی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ٢٠٠٧، كۆماری ئیسلامی چووە ژێرباری ئەوەی بری ٢٥ بۆ ٣٠ مێگاوات  كارەبای ٢٤ كاتژمێری بۆقەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز وگەرمك دابین بكات، تاساڵی ٢٠١٤  بۆ ١٢ هەزار بەشدار بوو لەبەرامبەر ٢٧ ملیون دۆلاردا.

بەپێی گرێبەستەكە لەسەر حكوومەتی بەغدایە ٢٧ ملیون دۆلارەكە بداتە كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكان بەغدا پارەكەی نەداو ئێرانیش كارەباكەی بڕی.

دوا بەدوای برینی كارەباكەی كۆماری ئیسلامی ئێران حكومەتی هەرێم لەماوەی ٢ رۆژدا كارەبای نیشتمانی  گەیاندەوە بە پێنجوێن وهەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمك و هەرماڵێك ١٠ ئەمپێری بەردەوامی بەردەكەوێت، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی هاووڵاتیان سوپاسی حكومەتی هەرێمیان كرد، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بە گومانەوە دەرواننە چارەسەرەكەی حكوومەتی هەرێم.

قەزای پێنجوێن بە دووری ٩٦ كم دەكەوێتە باكوری شاری سلێمانی و رووبەرەكەی ١١٢٩ كم جوارگۆشەیە ، رێژەی دانیشتوانی پێنجوێن بە پێی دواین ئامار ٢٤،٢٧٠ كەسە و بەسەر ٥٣٩٤ خێزان دا دابەشبوون ، بەدرێژایی ١٥١ كم پێنجوێن هاوسنوورە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.