ئێمه و كوردستان دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
خێرت بۆرژوا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 7ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی به‌لجیكا، نیمچه سه‌ربه‌خۆن و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
بۆرژوا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یاساكان له به‌لجیكا به‌سه‌ر هه‌رێمی فلانده‌رزدا نه‌سه‌پێندراون، و فیدرالی و كۆنفیدرالییه، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی ده‌ستووریش هه‌یه بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات.
سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرزى بەلجیكا, ئەوەشی راگەیاند، كە كورد وەك ھەر گەلێك مافی بڕیاردانی ھەیە لە چارەنووسی خۆی و راشی گەیاند، كە پێدەچێت ھەرێمی كوردستان دەرفەتی كۆتایی بدات بە بەغدا بەر لە بڕیاری سەربەخۆیی، دوای ئەوەی گەلی كورد بڕیار دەدات.
له باره‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به گرنگی ده‌زانم كه ئێستا كوردستان ناوه‌ندێكی سه‌قامگیری و دیموكراسییه‌ته و رێزگرتن له ئایینه‌كان هه‌یه".
له باره‌ی په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلی پایته‌خت، سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشبینی روودانی ئه‌و كرده‌وانه‌یان نه‌كردبوو و گوتی: "ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ كورد یه‌ك دوژمنمان هه‌یه".
له باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش روونیكرده‌وه، پێشمه‌رگه هێزێكی ئاستبه‌رزه له شه‌ڕی دژی داعش و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ئه‌ركه‌كانییان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشمه‌رگه داوای چه‌كی زیاتر و كاریگه‌رتر ده‌كات و پێویسته جیهان هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه بكات".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، ده‌ستووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگای به هه‌موو گه‌لێكداوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به سه‌ربه‌خۆیی بژی.
راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یكردووه و گوتی: "هه‌موو مرۆڤێك مافی خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، به‌ڵام واباشه گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت".