فریار رواندزی: گۆڕانكاری لە حكوومەتی عێراق بە بێ كورد قابیلی قه‌بووڵكردن نییە

"كورد خۆی وەزیرەكانی دیار دەكات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/85ba2a48-20f6-40a3-babf-ae5477b70134/Friad%20ruandzi.ism/manifest

K24 - بەغدا:

وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا خۆیان بڕیار لەسەر دانانی نوێنەرەكانیان دەدەن نەك لایەنی دیكە،لایەنە كوردستانییەكان یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستن لە بەغدا و ھەر گۆڕانكارییەكیش لە حكوومەتی عێراق بكرێت بە بێ سەركردایەتی سیاسیی كورد قابیلی قه‌بووڵكردن نییە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا فریاد رواندزی، وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند: "پێویستە بزانرێت ھۆكاری گۆڕینی وەزیرەكان چییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوو بژاردە ھەیە، یەكەم ئەوەیە ئەگەر حكوومەتی نوێ پێكھات ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان ئەگەر وازەتمان بۆ دیار كران دەبێ خۆمان وەزیرەكان دابنێین نابێ كەس بۆمان دیار بكات، دووەم بژاردە ئەوەیە ئەگەر ئەوكات عەبادی رازی نەبوو ھەڵوێستی حزبەكان دەردەكەوێت بەشداری دەكەن یان نا لە حكوومەتی نوێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە ھەمانكاتدا ئەوە دووپاتكراوەتەوە دەبێ یارمەتی دكتۆر حەیدەر عەبادی، بدرێت لەم گۆڕانكاری و ئەم ئەم ھەلانەی دەیدات بۆ چاكسازی لە حكوومەتەكەی، ھەروەھا ئێمە لەگەڵ ئەوەنین عەبادی، بگۆڕدرێت لەم بارودۆخەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "وەك كورد دەبێ یەك ھەڵوێست بێت لە بەغدا و حزبە كوردستانییەكان دەبێ یەك ھەڵوێستیان ھەبێت، ھەر گۆڕانكارییەك كە ببێت لە بەغدا بەبێ پرسی سەركردایەتی سیاسی كورد قابیلی قبوڵ نییە".