زۆرترین پرسیار له زیدان دهكرێت
زینەدین زیدان لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاریی ئیبار زۆرترین پرسیاری لە بارەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەگی کۆتایی لێکرا، کە لە یاریی چوون بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕان و زیدان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه جارێ زۆر باسی یارییەکەی فۆلفسبۆرگ نەکەن.
زیدان دهڵێت: ڕاسته ئەو یارییە بووەتە باسی هەمووان، ئێمە چوارشەممەی داهاتوو گرنگترین یاریی ئەم وەرزەمان دەکەین، دڵنیام هاندەران پاڵپشتیمان دەکەن و هەوڵ دەدەین قەرەبووی یاریی یەکەم بکەینەوە، کە لە ١٥ خولەکی سەرەتا باش بووین، بەڵام دواتر لە ئەنجامی دوو هەڵە یارییەکەمان لەدەستچوو.
زیدان دهشڵێت: من لە یارییپێکردنی دانیلۆ لەبری کارڤاخال پەشیمان نیم و بەرپرسیارەتی ئەمە لە ئەستۆ دەگرم، هێشتا نازاشنم کەریم بنێزما و رافایل ڤاران بۆ یارییەکەی چوارشەممە ئامادە دەبن یان نا، بەڵام ئەوان بە جیاواز راهێنانەکانیان دەکەن و بەرامبەر ئیبار ئامادە نابن، بەڵام کریستیان رۆناڵدۆ یاریی دەکات و وەکو رۆتینی هەموو هەفتەیەک ئەم هەفتەیەش بەرامبەر ئیبار بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات.
ئێوارهی ئهمڕۆ له كات 5:00ـی ئێواره به كاتی كوردستان، له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانهی ریال مهدرید میوانداریی یانهی ئیبار دهكات.