ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و له‌ رێگه‌ی تییڤییه‌وه‌ سه‌یری یاریی یانه‌كه‌ی ده‌كات

لەوەتەی ریال سۆسیداد گەڕاوەتەوە ریزی یانە پلە یەکەکان، وابزانم نزیکەی نۆ ساڵە لە یاریگەی خۆیان لێمان نەبردوونەتەوە، پیویستە ئێمە شرۆڤەی ئەوە بکەین کە بۆچی نەمانتوانیوە تاکو ئێستا لەو یاریگەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بە راستی لێتان ناشارمەوە یارییەکی زەحمەت چاوەڕێی ئێمە دەکات.

ئێمە هێشتا حەوت یاریمان ماوە، ئەگەر یاریی بەرامبەر سۆسیداد ئەنجام بدەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ئەوا هێشتا شەش یاریمان دەمێنێت، کەواتە هیشتا ئێمە بە شیوەیەکی بیرکاری بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگامان مسۆگەر نەکردووە.

بەشداریی نەکردنی لویس سوارێز هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئێمە نییە، ئێمە پێکهاتەیەکی باشمان هەیە و یاریزانەکانی دیکە دەتوانن شوێنی پڕبکەنەوە، سوارێز لە رێگەی تەلەڤزیۆنەوە سەیری یارییەکە دەکات و یاریزانەکانی دیکەش لەسەر لاکیشەی سەوز یاریی دەکەن، کەواتە هیچ کێشەیەکمان نابێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی (32)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ كات 9:30ـی شه‌و به‌ كاتی كوردستان ده‌بێته‌ میوانی ریال سوسیداد.