هه‌واڵێكی خۆش بۆ یانه‌ی میلان
پاولۆ دیبالا به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌ی بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری له پرێس كۆنفرانسی تایبه‌ت به یاریی یانه‌كه‌ی له كلاسیكۆی سێریا ئه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان‌دا رایگه‌یاند، كه دیبالا هه‌شتا به ته‌واوه‌تی بۆ یاریكردن ئاماده نییه و ناتوانێت به‌رامبه‌ر رۆسۆنێری یاریی بكات، كه ئه‌و هه‌رشبه‌ره ئارجێنتینییه نزیكه‌ی مانگێكه تووشی پێكان بووه و له یۆڤی دابڕاوه.
ئالێگرای رایگه‌یاند، هێشتا دیبالا نه‌یتوانیوه به‌شداریی هچ یه‌كه‌یه‌كی راهێنانی به‌كۆمه‌ڵ بكات و تاكو چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌كان دواده‌كه‌وێت.
دیبالا ئه‌م وه‌رزه یه‌كێكه له دیارترین گۆڵكاره‌كانی سێریا ئه‌ی و خاوه‌نی 14 گۆڵه، له كاتێكدا له زۆرێك له یارییه‌كان به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه.
جگه له دیبالا، هه‌ریه‌كه له جۆرجیۆ كیلینی به‌هۆی پێكان و سامی خزێره به هۆكاری راگیرانه‌وه ناتوانن به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكه‌ن.