به‌په‌له له كاتی یاریدا راهێنه‌ری زاخۆ بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه
له قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، دوای كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، كه پێشمه‌رگه به گۆڵێك له پیش بوو، هادی ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ كاتێك بۆ ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی گه‌ڕایه‌وه باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر بۆ ژووری جلگۆڕین هه‌ندێ مشت‌ومڕ له نێوان ستافی یانه‌كه ڕووده‌دات و هه‌ر ئه‌وكاتێك باری ته‌ندروستی راهێنه‌ر تێك ده‌چێت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و تا ساتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌یش زاخۆ به گۆڵێك له دواوه‌یه و راهێنه‌ریش له نه‌خۆشخانه‌یه.