كورد له‌ دوای به‌عسیش هه‌ر له‌ عێراق نیگه‌رانه‌

سه‌ره‌ڕای رۆڵی گرنگی كورد له‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/372c3750-3c3f-4fc1-aa6e-70ff79818813/ruxani%20bass%20slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

لە دوای سیانزە ساڵ لە رووخانی رژێمی بەعس هێشتا خەڵکی کوردستان لەسیاسەت و هەنگاوەکانی حکوومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانن، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: "پێویستە کورد بیر لە ئایندەی سیاسی خۆی بکاتەوەو دەوڵەتی خۆی ڕابکەیەنێت".

ڕۆژی 9ه‌ نیسانی 2003، یەکەم چرکەساتی  لەناوچوون و ئاوابوونی  ڕژێمێکی تۆتالیتار و خۆ سەپێن، لەو ڕۆژەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی خۆیان کەوتنی دەسەڵاتێکی خوێناوییان بینی، کە نزیکەی  نیو سەدە بوو  بە ئاگر و ئاسن فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی عێراقی دەکرد.

ئەمڕۆ لە پاش ۱۳ ساڵ لە لەناوچوونی ئەو ڕژێمە، هێشتا کورد لە سیاسەت و هەنگاوەکانی ئەو دەوڵەتەی کە ناوی عێراقە، نیکەرانە.

هەرچەندە لە دوای رووخانی ڕژێمی بەعس، کورد ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان لە بوونیاتنانەوەو ده‌وبارە درووستکردنەوەی عێراقدا گێڕا، بەڵام ئێستا دەوترێت، پێویستە سەرکردایەتی کورد لە جیاتی پینە و پەڕۆکردنی نەخشەی عێراق، خەریکی بناخەدانان بێت بۆ ئەو دەوڵەتەی کە چاوەڕوان دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەڕۆژهەڵاتی ناویندا  ئاڵاکەی بشەکێتەوە.

لە 13 ساڵی ڕابردوودا  بەغداد و هەولێر بە هۆی ناکۆکییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوانیانەوە، خەریکی ململانێی توندن و هیچیان چارەی بینینی ئەویتریانی ناوێت، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پایتەختە  زوو زوو سەردانی یەکیدی دەکەن و زووزووش لە راگەیاندنەکانەو چڕنووك لە یەکدی ده‌سوون.