یانه‌ی دهۆك تامی یه‌كه‌مین شكستی به هه‌ولێر چه‌شت
له قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تامی یه‌كیه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه‌دا چه‌شت و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی دهۆكی میوانی دۆڕاند.
یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و چه‌ندان مه‌ترسی بۆ سه‌ر گۆڵی به‌رانبه‌ر دروست كرد، به‌مه‌یش له خوله‌كه‌كانی كۆتایی ئه‌م گێمه رابه‌ر خالید گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی دهۆك به یه‌كرێزی و پلانێكی باشتر هاتنه‌وه نێو یاریگه، له به‌رانبه‌ردا ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و داكشان چوو، هی دهۆكیش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چوو.
یانه‌ی دهۆك له ڕێگه‌ی راكان عبدولقادر به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌یش ئاماده ئیسماعیل یانه‌كه‌ی پێشخست و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت و هیوای بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به زیندوو هێشته‌وه.
یانه‌ی دهۆك كۆی خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ به‌رز كرده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 5 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه.