رەجەب تەیب ئەردۆغان: داوی ئەنجامدانی ریفۆرم دەكات لە ئەنجوومەنی ئاسایش

رەجەب تەیب ئەردوغان، لەمیانی گوتارێکیدا رەخنەی توندی لەو سیستەمە کۆنەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش گرت

K24 – ھەولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە، داوای ئەنجامدانی ریفۆرم لە نێو ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، بەوەی ھیچ نوێنەرێکی وڵاتانی موسڵمانی تێدا نییە.

رەجەب تەیب ئەردوغان، لەمیانی گوتارێکیدا رەخنەی توندی لەو سیستەمە کۆنەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش گرت و دەڵێت چۆن دەبێ 196 وڵات چاوەڕێی بڕیاری تەنیا چەند کەسێک بن و پێویستە ئەو سیستەمە کۆنەی سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەم بگۆڕدرێت.

ھەروەھا ئەردوغان گوتی:" ھیچ نوێنەرێکی موسڵمان لە ئەنجومەنی ئاسایش نییە و ھەموویان مەسیحین و ئەمە کارێکی رەوا نییە بۆ موسڵمانەکان".

ھاوكات سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: کە لە ھەموو کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، تورکیا داوای ئەو ریفۆرمەی کردووە و داوای کردووە پێویستە ئەو ئەنجوومەنە نوێنەرایەتی سەرجەم کیشوەر و ئاینەکانی جیھان بکات.