رۆژئاوای كوردستان...یاساییەك بۆ كڕین و فرۆشتنی مەی پەسەند دەكرێت

ژمارەیەك كەس بەھۆی مەی خواردنەوە گیانیان لە دەستداوە

K24 - ھەولێر:

ئەنجوومەنی یاسا دانان لە كانتۆنی كۆبانێ یاسای چاودێری كردنی مەی (مادەكحولیەكان) و كڕین و فرۆشتنی پەسەند كرد.

لە ماڵپەڕی فەری خۆیاندا ئەنجوومونی یاسادانان لە كانتۆنی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "بۆ چاودێری كردن و كڕین و فرۆشتنی مەی (مادە كحولیەكان) یاساییەك كە پێكھاتووە لە 43 ماددە پەسەند كرا".

ئاماژەیان بۆ ئەوقەشكردووە: "ئەو یاساییە دەبێتە ھۆكار بۆ رێگرتن لە بێسەری و بەری و كڕین و فرۆشتنی مەی لە بازاڕەكان".

ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك ھاووڵاتی لە شاری قامیشلو لە رۆژئاوای كوردستان گیانیان لە دەستدا، دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوت كە جۆری ئەو مادە كحولیانەی خواردویانەتەوە بووەتە ھۆكاری گیان لە دەستدانیان، لە لایەن پزیشكانی ناوچەكە ھۆشداری ئەوە درایە ھاووڵاتیان ئەو ماددە كحولیانە نەخۆنەوە كە لە ناوخۆ دروست دەكرێت.