بەھۆی ئاگر كەوتنەوە لە ھیندستان زیاتر لە 100 كەس گیانیان لە دەستدا

بە هەزاران کەس بۆ سەیرکردنی نمایشێكی یارییه‌ ئاگرینه‌كان لە ویلایەتی کیرالا ئەنجەمالی لە باشووری هندستان کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە، ئاگر لە پەرستگایەک کەوتەوە

K24- ھەولێر:

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پەرستگایەکی باشووری هندستان 100 کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 200 كه‌سی دیکە برینداربوون.

بە هەزاران کەس بۆ سەیرکردنی نمایشێكی یارییه‌ ئاگرینه‌كان لە ویلایەتی کیرالا ئەنجەمالی لە باشووری هندستان کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە، ئاگر لە پەرستگایەک کەوتەوە و بە سەدان کەس گیریانخوارد و بوونە قوربانی.

ئاژانسەكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، سەرەتا ئاگرەکە لەو شوێنە دەستیپێکردووە کە یارییە ئاگرینەکانیان لێ کۆکردبووەوە.

 بۆ كۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکووژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەوەکە، تا ئێستا بەرپرسانی ھندستان ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

ئاگرەكە كاتژمێر 3 بەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ھندستان كەوتووەتە، كاتێ دەست بە یارییە ئاگرینیەكان كراوە، لەو پەرەستگاییە.