گوندێك لە ھەورامان دۆزراییەوە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 5 ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

تا ئێستا گوندێکی وا کۆن لە ناوچەی هەورامان نەدۆزراوتەوە و ئەو دۆزینەوەیە زانیاریی بەکەڵک دەخاتە بەردەستی لێکۆڵەران بۆ ئەوەی لە شێوازی ژیان و کولتووری مرۆڤی ئەو سەردەمە تێبگەن.

K24- ھەولێر:

ناوەندی لێکۆڵینەوەی میراتی کولتووری و گەشتیاریی ئێران رایگەیاند، لە ناوچەی مێژوویی سەرچەمی هەورامان سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەواری گوندێک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی نزیكەی بۆ 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

ئەمیر ساعد مووچەشی، بەڕێوەبەری پشکنینەکەی سەرچەمی هەورامان، رایگەیاند: تەمەنی ئەو گوندە بۆ چوار تا پێنج هەزاساڵی بەر لە زایین دەگەڕێتەوە.

شوێنەواری هەوڕگەری و کەرەستەی دروست کراو لە بەر و پاشماوەی خانوبەرە لە شوێنی ئەم گوندەدا دۆزراونەتەوە.

ئەمیر ساع مووچەشی گوتیشی: تا ئێستا گوندێکی وا کۆن لە ناوچەی هەورامان نەدۆزراوتەوە و ئەو دۆزینەوەیە زانیاریی بەکەڵک دەخاتە بەردەستی لێکۆڵەران بۆ ئەوەی لە شێوازی ژیان و کولتووری مرۆڤی ئەو سەردەمە تێبگەن.

بە گوتەی ئەو پسپۆرە، لە پشکینەکانی ناوچەی هەورامان و نزیک چەمی سیروان، چەند شوێنی گرینگ دۆزراونەتەوە کە میژوویان بۆ سەردەمەکانی بەر لە زایین و دوای ئیسلام دەگەڕێتەوە .