یاریزانێكی ئه‌مه‌ریكا كوژرا
ویل سمیس، یاریزانێكی پێشووی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكایه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه، شه‌وی ڕابردوو له شاری نیو ئۆرلانس له لایه‌ن كه‌سێكی نادیاره‌وه ده‌كرێته ئامانج و ده‌كوژرێت و خێزانه‌كه‌شی زامدار ده‌كرێت.
كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی له باره‌ی كوژرانی ویل سمیس بڵاو كرده‌وه كه به یاریزانه باڵابه‌رزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناسراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ته‌قه‌یان لێ كراوه.
ده‌زگای هه‌واڵگری پۆلیسی شاری نیو ئۆرلانس به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه كه له دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و تاوانباره‌كه‌یش ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یش ده‌ستی پێكردووه.