رۆمیۆ هه‌كاری: ئه‌بێ مه‌رجه‌كانمان به‌سه‌ر به‌غدا فه‌رزبكرێن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست هه‌ردوولاوه، بڕیاره شاندێكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بچێته به‌غدا، سكرتێری حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ده‌ڵێت ده‌بێ مه‌رجه‌كانمان فه‌رزبكه‌ین، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات باوه‌ڕناكات چاره‌سه‌رێكی باشی له‌دواوه‌بێت بۆ هه‌ردوولا به تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌بێ مه‌رجه‌كانمان فه‌رزبكرێن به‌سه‌ر به‌غداوه، چونكه چیتر قابیلی قبووڵ نییه ئێمه به‌شداربین به ناو به‌شداربین له پڕۆسه‌یه‌كا به‌ڵام ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندبین له پڕۆسه‌كه‌یا".
ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانى بۆ كوردستان24 گوتی: "حكوومه‌تی عێراق و به‌غدا نییه‌تی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌شی كه له داهاتوودا ده‌كرێتن، من باوه‌ڕناكه‌م هیچ چاره‌سه‌رێكی باشی له‌دواوه بێت بۆ هه‌ردوولا بۆ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی".
م.ح