به ڤیدیۆ... ڤاردی لیسته‌ر سیتی له نازناوه‌كه نزیك كرده‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سه‌نده‌رلاند گه‌شتی شاری له‌نده‌نی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه له‌نده‌نییه‌كه برده‌وه و شوێنی خۆیان له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م هه‌موو ئاراسته‌كان به سوودی لیسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
له خوله‌كی 66 جیمی ڤاردی گۆڵكه‌ری یانه‌كه له باڵی چه‌پی یاریگه‌وه پێشره‌وی كرد و خۆی له به‌رگریكارانی دژه‌تیپ رزگار كرد و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان له كاتی زیادكراوی یارییه‌كه له خوله‌كی 95 گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
جیمی ڤاردی به تۆماركردنی 21 گۆڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگ جێگیر بوو، ته‌نیا گۆڵێكی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاری كین ژماره‌ی گۆڵه‌كانی یه‌كسان بكاته‌وه.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی له سه‌رلیستی خوله‌كه بۆ 72 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ تۆتنهام بۆ 10 خاڵ زیاد كرد، له‌وكاته‌ی یانه‌ی سه‌نده‌رلاند به 27 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دێت و مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره.