یانه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی سزای یاریزانه‌كانی ده‌دات
كارگێری یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی رایگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌یان یاریزانه‌كانی سزا ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه گرینگه‌كه‌ی وه‌حده‌ی سوری له ركابه‌رییه‌كانی جامی یه‌كێتی ئاسیا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌دا كارگێری یانه‌كه بڕیاریداوه رێژه‌ی 15% له گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی به‌هۆی ئاست لاوازی هونه‌ری له خولی ناوخۆییدا كه‌مبكاته‌وه.
كارگێری یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م بڕیاره‌ی راگه‌یاندووه دوای شكستی یانه‌كه به‌رامبه‌ر مینا له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی بژارده و دۆڕانی دووه‌میان به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به.
له ئێستادا قوه جه‌وییه له جامی ئاسیا له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و یانه‌ی وه‌حده به 3 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.