به‌ریتانیا دژی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌ له‌ رۆژئاوا

له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0046efa6-b71f-445a-b8a6-107d75bd2052/Richard%20Moore%20PYD%20PKK.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ سووریا (رۆژئاوای كوردستان) دابمه‌زرێت.

ریچار مووره‌، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ توركیا گوتی: "ئێمە ناما‌نه‌وێت له‌ سووریا ده‌وڵه‌تێكی كوردی پێكبهێنرێت".  

ئه‌و باڵیۆزه‌ی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، ئه‌وان ره‌چاوی هه‌ستیارییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) و گوتی: "هیچ یه‌كێك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا، چه‌ك به‌ په‌یه‌ده‌ ناده‌ن".