بۆگبا به‌ قسه‌یه‌كی نێیمار زۆر دڵخۆشه‌

دوای ئه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی برازیلی بارسێلۆنا هیوای ئه‌وه‌ی خواست بوو كه‌ رۆژێكدا بێت پۆگبا بێته‌ بارسێلۆنا و له‌ پاڵ ئه‌و یاریی بكات.

پۆڵ بۆگبا دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویان كه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، دوای یارییه‌كه‌یش له‌ به‌رسیڤی میدیاكاراندا وڵامی ئه‌م قسه‌یه‌ی نێیماری دایه‌ و رایگه‌یاند زۆر دڵخۆشه‌ كه‌ یاریزانێكی گه‌وره‌ی وه‌ك نێیمار ستایشی ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ بكات.

پۆگبا ده‌ڵێت: دڵخۆشم له‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس و ده‌مه‌وێت نازناوی سكۆدیتۆ بۆ یوڤی ببمه‌وه‌، جگه‌ له‌ مانه‌وه‌یش له‌ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ بیر له‌ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ ناكه‌مه‌وه‌.

پۆگبا له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی زۆر خراپی پێشكه‌ش كرد و بووه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی و گاڵته‌جاری میدیاكانی ئیتاڵیا، به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕاستی قۆناخی یه‌كه‌می كالچیۆ ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو و له‌ ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ به‌ره‌و پێش چوو، یانه‌كه‌شی ئێستا له‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ جێگیر بووه‌.