دادوه‌رێكی دادگاییكردنی سه‌ددام نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌ر، رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین، یه‌كه‌م دادوه‌ری دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له دادگای باڵای تاوانه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: "نه‌ده‌بوو به‌و خێراییه سه‌دام له سێداره بدرێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌كو یه‌كه‌م دادوه‌ری دادگاییكردنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق رایگه‌یاند، پێشتر له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقییه‌وه، داوا له هه‌رێمی كوردستان كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات و هه‌رێمی كوردستانیش (5) دادوه‌ری ره‌وانه كرد و ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌و دادوه‌رانه.
له باره‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌وه گوتی: "كه‌شی دادگاییكردنه‌كه بۆ من ئاسایی بوو و هه‌وڵمدا له ره‌وشێكی یاسایی و ئاسایی‌دا دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌م".
له باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی دادگاكه گوتی: "ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م ساخته‌بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "له زۆر لایه‌نه‌وه هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگا كرا و له چه‌ندین لایه‌نه‌وه پێشێلكاری كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ كه‌سێكه وه‌ك ئه‌و كه دادوه‌ره، كه‌شه‌كه‌ی چیدی له بار نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی دادگاییكردنه‌كان به‌ڕێوه‌ببات.
گوتیشی: "به گوێره‌ی ده‌قه یاساییه‌كانیش هاتووه ئه‌گه‌ر دادوه‌ر هه‌ستی به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كرد له كاروباری دادگا، بۆی هه‌یه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه".
رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین، ئاشكراشیكرد، به‌هۆی گوشارخستنه سه‌ری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و گوتی: "دادگاكه به بڕیاری حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بنیاتنرابوو و ئه‌مه‌ریكا رۆڵی باڵای له دامه‌زراندنی هه‌بوو، دادگاكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنی دادوه‌ری بوو له عێراق".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه دادگاییكردنه‌كه بێلایه‌ن نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی یاسا، نابێت هیچ كه‌سێك له رۆژانی جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كاندا له سێداره بدرێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، په‌یوه‌ندی به‌و جه‌ژنه‌وه هه‌بێت".
گوتیشی: "من له‌و بڕوایه‌دام به‌بێ پێدانی مافی پارێزگاریكردن بۆ تاوانبار، دادگاییكردن بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر نابێت و ئه‌وه‌ش به یاسا باسی لێوه‌كراوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام، ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عێراق بنیاتنرا، كه 25 ئه‌ندامی له خۆگرتبوو.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو دادگای باڵای تاوانه‌كان، هیچ رۆڵێكیان له دیاریكردنی ئه‌و كه‌یسانه‌دا نه‌بووه كه دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن دانرابوو، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م دنیشتنی دادگاییكردنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، كه‌یسی دوجه‌یل بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "به گوێره‌ی یاسا هه‌ر سزایه‌ك له‌لایه‌ن دادگاوه بسه‌پێنرێت، راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ته‌نها سزای له سێداره‌دان نه‌بێت، كه هه‌ندێك رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه".
ئه‌و دادوه‌ره كورده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ره‌وشی پارێزه‌ران ره‌وشێك خراپ بووه و یه‌كێك له پارێزه‌رانی سه‌ددام حوسێن رفێندرا و كوژرا.
ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی عێراق، له كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2003، لێژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سی پێكهێنا و له هه‌مان مانگدا یاسای دامه‌زراندنی دادگا باڵای تاوانه‌كانی عێراق، په‌سه‌ندكرا، دواتر ناوی دادگاكه گۆڕا و بووه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق.
دادوه‌ر رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین، یه‌كه‌م دادوه‌ری دادگاییكردنی سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق بوو، دوای حه‌وت دانیشتنی دادگا، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێن، گوتی: "هه‌رچه‌نده من ئه‌وكاته له‌و ئاماده‌نه‌بووم، به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه‌ی سزاكه‌یان جێبه‌جێكرد، ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه و داویه‌ته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن".
سه‌رچاوه: RT