ھاوپەیمانێتیەكی دیكە دژ بە داعش دروستكرا

ھێزی دەریاوانیی ئەمریكا بۆ ئەو مەبەستە رابەرایەتی راھێنانێكی نێودەوڵەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكات كە لە 30 وڵات پێكھاتووە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/46892ac2-d06f-4d65-b57e-8501cbc01eaa/Rahenani%20sarbazi-amrika.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوپەیمانێتییەكی نوێیان پێكھێناوە بۆ پاراستنی ژێرخانی ئاو و بەرپەچدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەك لە داھاتوودا رێكخراوی داعش و قاعیدە و چەندانی دیكە ئەنجامی بدەن.

كێڤن دۆنگان جێگری فەرماندەی دەریاوانی ئەمریكی گوتی: "بڕاوامان وایە ھەڕەشە لەلایەن تیرۆریستان بۆ سەر بارزگانی نێودەوڵەتی بوونی ھەیە، لە ریگەی ئەو جۆرە راھێنانە سەربازییانەوە دەتوانین ئەو ھەڕەشانە كەم بكەینەوە رێكخراوی قاعیدە و داعش و حوسییەكان بەمەترسی  دادەنێین، ئێمە دەمانەوێت ئاسایش و ژێرخانی بەرگریی دەریایی لە دژی ئەو ھەڕەشانە بەھێزتر بكەین".

ولیام وارندەر بەرپرسی باڵای دەریاوانی بەریتانیا گوتی: " ھەڕەشەی جۆراوجۆر لە گرووپی بچووك لە ھەرێمەكە بۆ سەر كەشتی و شێوازەكانی دیكەی بازرگانیكردن ھەبووە، لە رێگەی بۆمب و ھێرشكردن بە فڕۆكە ویستوویانە ئابووریی جیھان ناجێگیر بكەن، بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نیگەرانە و  ھاوپەیمانییەك بۆ ئەو مەبەستە پێكھاتووە و راھێنانی دەریاوانی ئەنجامدەدەین".

مەودای ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم ھاوپەیمانێتییە، لە ھەریەك لە كەنداوی سوێس و گەرووی بابل مەندەب و كەنداوی عەدەن و عومان و كەنداوی عەرەبی بەگشتی دەگرێتەوە.

تادێی پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو بەرەو خراپتر دەچێت، بەتایبەت دوای شەڕی حوسییەكانی یەمەن و حكوومەتی وڵاتەكە، بۆیە بوونی ھێزێكی دەریایی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئارامی بە وڵاتانی كەنداو دەبەخشێت، ئەمە جگە لە شەڕكردن لە  دژی چەتەی دەریا و بەشداریكردن لە ھەموو جۆرە پوچەڵكردنەوەیەكی مین لە دەریادا.